ناس کورد-
ئەو پیاوەی لە دهۆک ژنەکەی خۆی کوشت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و هۆکاری تاوانەکەی بۆ "کێشەی خێزانی" گەڕاندووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی دهۆک (24-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە ڕووداوەکە، ئەو پیاوە لەلایەن پۆلیسی ڕۆڤیاوە دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پیاوەکە دانیناوە بە تاوانەکەیدا و هۆکاری تاوانەکەی بۆ کێشەی خێزانی گێڕاوەتەوە، لە ئێستاشدا بەپێی ماددەی 406 دەستگیرکراوە.
هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك (دووشەممە 23-5-2022) ڕایگەیاند، "شه‌وی رابردوو له گوندی نه‌زراوه له سنوری قه‌زای به‌رده‌ش له پارێزگای دهۆك، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دوای روداوه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه و هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و دایكی پێنج منداڵه، روداوه‌كه‌ش دوای ئه‌وه رویداوه كه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا شه‌ڕیانكردووه و پاشان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه.