ناس کورد-
لەشارەکانی مەریوان و ئەیوانی سەربە پارێزگای ئیلام دوو مێرمنداڵی تەمەن 11 و 16 ساڵان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ دووشەممە 24-5-2022، دوو مێردمنداڵ بە ناوەکانی محەمەد بادرە تەمەن 11 ساڵی خەڵکی مەریوان و سینا خوڕانی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆکارێکی نادیار خۆیان هەڵواسیوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 12 مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ کە حەوت کوڕ و پێنج کچ بوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.