گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەکنەلۆژیای نوێ؛ دروستکردنی کارەبا بە وزەی خۆر لە شەودا

2022.05.24 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
تەکنەلۆژیای نوێ؛ دروستکردنی کارەبا بە وزەی خۆر لە شەودا

ناس کورد- 

زۆرێکمان ئەوە دەزانین کە ساڵانێکە سود لە وەرگرتنی تیشکی خۆر وەردەگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام لەئێستادا زانایانی ئەمەریکی سەرقاڵی دروستکردنی تەکنەلۆژیایەکن کە توانای بەرهەمهێنانی کارەبای لە شەویشدا هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "مۆنتی کارلۆ" هەندێک شت کە گەرمیان تێدایە وەک ( ڕووەک، باڵەخانەکان یان جەستەی مرۆڤ) پێویستیان بە ساردکردنەوەی خۆیان هەیە، بۆیە بەشێک لە تەنەکان پەنا دەبەنە بەر پرۆسەی "ساردکردنەوەی تیشکی" کە پێکدێت لە دەردانی شەپۆلی تیشکی کارۆموگناتیسی کە بە چاوی مرۆڤ نابینرێت بۆ بەرهەمهێنانی گەرمی کە ئەو دیاردەیەش بەزۆری لە ماوەی شەودا ڕوودەدات. 

 

ئاماژەی بەوەشکردوووە، لەسەر ئەو بنەمایە توێژەرانی زانکۆی "ستانفۆرد"ی ئەمەریکی جۆرێکی نوێیان لە پانێڵی وەرگرتنی وزەی خۆر دروست کردووە کە لە ڕۆژدا وەک پانێڵی ئاسایی وزەی خۆر کۆدەکاتەوە و دەیگۆڕێت بۆ کارەبا، بەڵام ئەوەی جیاوازە کە ئەو جۆرە نوێیە توانای ئەوەی هەیە وزە لەو تەنانەش وەربگرێت کە لە شەودا خۆیان سارد دەکەنەوە و تیشک دەردەدەن و ئەوەش دەگۆڕێت بۆ وزەی کارەبا. 

 

بەوتەی توێژەکان، ئەو تەکنەلۆژیایە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە و پێویستی بە پەرەپێدان و لێکۆڵینەوەی زیاترە پێش ئەوەی بتوانرێت بە شێوەیەکی بازرگانی بخرێتە بازاڕەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەش، ئەو تەکنەلۆژیا نوێیە دەتوانێت سەرچاوەیەکی بەردەوامی وزەی کارەبا بۆ زیاتر لە 750 ملیۆن کەس لە جیهاندا کە بەبێ کارەبا دەژین، دابین بکات.