گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لە عێراق بە چەندە

پارەی ڕسوماتی تابلۆ نوێیەکە لەنێوان هەرێم و عێراق جیاوازە

2022.05.24 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
پارەی ڕسوماتی تابلۆ نوێیەکە لەنێوان هەرێم و عێراق جیاوازە

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، ڕسوماتی گۆڕینی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە عێراق 50 هەزار دینارە، لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 120 هەزار دینار. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تارق ئیسماعیل روبەیعی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق (سێشەممە 24-5-2022) بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاند، "سەرجەم تابلۆکانی ئۆتۆمبێل لە وڵات یەکدەخرێن و هاوشێوە دەبن، هەروەها زمانی عەرەبی و کوردی لادەبرێن و تابلۆ نوییەکە بە ژمارە و نوسینی ئینگلیزی دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕسوماتی تابلۆ نوێیەکە لە عێراق 50 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ڕسوماتەکە دەگاتە 120 هەزار دینار." 

 

باسی لەوەشکردووە، لەم هەفتەیە یاخود هەفتەی داهاتوودا دەست بە چاپکردن و پێدانی تابلۆی نوێ بە شۆفێران دەکرێت. 

 

لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان پێدانی تابلۆ نوێیەکە دەستیپێکردووە، ئەگەرچی بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ڕسوماتی تابلۆکە 60 هەزار دینارە، بەڵام 75 هەزار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، جگە لەوەی ئەگەر شۆفێرێک ئۆتۆمبێلەکەی بەناوی خۆیەوە بێت و ساڵانەکەی تەواو نەبوبێت، واتە تەنها کاری گۆڕینی تابلۆکە بکات ئەوا دەبێت 120 هەزار دینار بدات.