ناس کورد-
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پاراستنی مافی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم ئەرکێکی گرنگی دادگایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 24-5-2022، سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەردانی جاسم محمد عەبود سەرۆکی دادگای فیدرالی کرد و کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی یەکگرتوو، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند، " پاراستنی بنەما دەستورییەکان پێویستە بۆ سەقامگیری سیاسی و ئەوەش ئەرکێکە کە دەخوازێت دادگای فیدراڵی خۆڕاگر بێ بەرامبەر فشارە سیاسییەکان ."
جەختیشیکردووەتەوە، " پاراستنی مافی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم ئەرکێکی تری گرنگی دادگایە کە دەبێ زامنی هەموو مافەکان بکات."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی دادگای فیدراڵی هاوڕا بووە کە رۆڵی دادگای فیدراڵی گرنگە بۆ پاراستنی سیستەمی فیدرالی و بنەما دەستورییەکان .
ئەوەش هاتووە، هەردوولا کۆک بوون کە دەبێ مافە دەستورییەکانی خەڵکی عێراق و کوردستان پارێزراو بێت.