ناس کورد-
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە ئەسفەهان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێرانی "ئێرنا" بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 24-5-2022، فڕۆکەیەکی سەربازیی ئێران لە جۆری "F-7" لە ناوچەی ئەنارەکی سەربە شاری ئەسفەهان کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس فڕۆکەوان کە لە فڕۆکەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.
محەمەد ڕەزا نەساری، نوێنهری سیاسی و ئهمنی و كۆمهڵایهتی پارێزگای ئهسفههان ڕووداوەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، فڕۆکەکە لەکاتی مەشقکردن بۆ تەقەکردن کەوتووەتەخوارەوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکرێت.