ناس کورد-
بۆ دووەمین ڕۆژی لەسەریەک شەپۆلی چڕی خۆڵبارین لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە، کەشناسێکیش دەڵێت، لە نیوەڕۆوە خۆڵبارینەکە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسیی عێراقی (سێشەممە 24-5-2022) ڕایگەیاند، "بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەو خۆڵبارینەی شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو و لە نزیک نیوەڕۆوە وردە وردە بەرەو نەمان دەچێت."
زیاتر بخوێنەرەوە: بەهۆی خۆڵبارینەوە لە سلێمانی بڕیارێک دەرکرا
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها لەو ناوچانەی خێرایی با زیادی کردووە، خێراییەکەی کەم دەبێتەوە، ئەوەش هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی تۆز و خۆڵەکە."
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی توشی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.