ناس کورد-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتیی سلێمانیی بەڕووی گەشتەکاندا داخرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی (سێشەممە 24-5-2022) ڕایگەیاند، " دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بووەتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕابگیرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بە پێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە."