ناس کورد-
ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا شەپۆلەکانی خۆڵبارین تا سبەینێ ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات، بۆیە سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە و بە بڕیاری پەروەردەی سلێمانی، سبەینێ لە قوتابخانە ناحکومیەکانی سلێمانی کرایە پشووی فەرمی.
بە پێچەوانەوە، پارێزگای ههڵهبجه ڕایگهیاند، بههۆی ئهو شهپۆلی خۆڵبارینهی پارێزگاكهی گرتوهتهوه، سبەینێ سێشهممه له سهرجهم دامهزراوهكانی حكومهتی ههرێم له سنوری پارێزگای ههڵهبجه پشوی فهرمی دهبێت.
لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو بەھۆی خۆڵبارینەوە ڕوونكردنەوەی دا و ڕایگەیاند، "چاودێری كەشوھەوا دەكەن و لە ھەرشوێنێك ئاستی خۆڵبارین بگاتە ڕادەی مەترسی پشووی فەرمی ڕادەگەیەنرێت."
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا (23ی ئایاری 2022) ئاماژەی بەوەكردوە، "چاودێری دۆخی كەشوھەوا دەكەن و ھەركاتێك ئاستی خۆڵبارین لە ھەر شوێنێك بگاتە رادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی راسپاردەی پشووی شوێنە رەسمییەكان و گشتییەكان دەكەن لە ھەردوو كەرتی گشتی و تایبەت لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی ھاوڵاتیان."