گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت لەبارەى ڕاگەیاندنی پشوو بەهۆی خۆڵبارین ڕوونکردنەوەی دا

2022.05.23 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت لەبارەى ڕاگەیاندنی پشوو بەهۆی خۆڵبارین ڕوونکردنەوەی دا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی ڕاگەیاندنی پشوو بەھۆی خۆڵبارینەوە ڕوونكردنەوەی دا و ڕایگەیاند، "چاودێری كەشوھەوا دەكەن و لە ھەرشوێنێك ئاستی خۆڵبارین بگاتە ڕادەی مەترسی پشووی فەرمی ڕادەگەیەنرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا (23ی ئایاری 2022) ئاماژەی بەوەكردوە، "چاودێری دۆخی كەشوھەوا دەكەن و ھەركاتێك ئاستی خۆڵبارین لە ھەر شوێنێك بگاتە رادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی راسپاردەی پشووی شوێنە رەسمییەكان و گشتییەكان دەكەن لە ھەردوو كەرتی گشتی و تایبەت لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی ھاوڵاتیان."