گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

داعش شەش جوتیاری لە گوندێکی کەرکوک کوشت

2022.05.23 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
داعش شەش جوتیاری لە گوندێکی کەرکوک کوشت

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتێکدا دانیشتوانی گوندی سامی عاسی لە باشوری کەرکوک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرێک بوون کەلەنێو دەغڵ و دانی گوندەکەیان کەوتبووە، چەکدارانی داعش پەلاماری جوتیارانی گوندەکەیانداوە و ژمارەیەک گوندنشینیان کوشتوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای فەرمیی یەکێتی (23ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند ،پەلامارەکەی داعش لەو کاتەدا رویداوە کە خەڵکی گوندی سامی عاسی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرێکبوون کە لە دەغڵ و دانی گوندەکەیان کەوتبوویەوە، وتیشی، "بەھۆی ئەو پەلامارەوە لانی کەم شەش گوندنشین کوژراون کەزۆربەیان مەدەنین و جوتیاریشن."

 

وتیشی، داعش سوودی لە خراپی ڕەوشی کەشوھەوا و شەپۆلی خۆڵبارینەکە وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پەلامارەکەی و ڕاشیگەیاند، دوای ڕوداوەکە ھێزەکانی حەشد و سوپا بەدەنگ دانیشتوانی گوندەکەوە چوون و کێوماڵیان لەو ناوچەیە دەستپێکردوە.

 

گوندی سامی عاسی دەکەوێتە نێوان ھەردوو شارۆچکەی ڕەشاد و تازەوە لەڕووی ئیداریەوە سەر بەناحیەی تازەی پارێزگای کەرکوکە و دانیشتوانی گوندەکە عەرەبی سوننەن.