گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆبوونەوەى سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان دواخرا

2022.05.23 - 17:54
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەى سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان دواخرا

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکی پارتی رایگەیاند، کۆبوونەوەى سبەی دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ ڕۆژی چوارشەممە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەدیجە عومەر، پەرلەمانتاری پارتی، بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "کۆبوونەوەی سبەی سێشەممەی نێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان دوا خرا بۆ ڕۆژی چوارشەممە، بەڵام کەشی سیاسی لەبارەی بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بەتایبەتی دوای دەستپێشخەریی پارتی و سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی.''

 

وتیشی "ناسەقامگیریی سیاسی کاریگەریی کردووەتە سەر کاروبارەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەگەر نێوان لایەنەکان ھێور بێتەوە ئەوە بێگومان کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیش، چونکە بەھۆی ئاڵۆزیی نێوان لایەنەکان ڕەوشەکە بەگشتی ئاسایی نەبوو.''

 

لەبارەی مەرجەکانی پارتی بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، خەدیجە عومەر وتى "ھیچ لایەنێک مەرجی پێشوەختەی نییە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان، ئومێد دەکەین دوای کۆبوونەوەی داھاتوو لێکتێگەیشتن ھەبێت بۆ ئەوەی لە مانگی داھاتوودا پەرلەمانی کوردستان دوای ٨٠ ڕۆژ لە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.''