ناس کورد-
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری لە سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر كه‌سێك و برینداریان كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (23ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له ڕووداوێكدا له سنوری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری چوار تۆمه‌تبار به چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر كه‌سێك و برینداریان كردبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، "دواتر و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا چوار تۆمه‌تبارەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه‌دا كه تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێنا بوو."
دەشڵێت، "هه‌ر چوار تۆمه‌تبار (ه،ج،أ - لەدایکبووی 1979 ، ٱ،ج،ح - لەدایکبووی 1988 ، ج،ع،ع - لەدایکبووی 1995_ أ،أ،س- لەدایکبووی 1998) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 31/405 ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه."