ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لەبەریتانیا نوسراوى بۆ وەزارەتى ناوخۆى بەریتانیا کردووە لەبارەى دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لەو وڵاتە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
روپاک ئەحمەد (23-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "دوای ئـەوەی زانیاریمان پێگەیشت کە کۆمەلێک پەنابەر لە بەریتانیا دەستگیرکراون و ھەوڵی ناردنەوەیان دەدرێت و بەشێکیان تکتی فڕۆکەشیان بۆ بڕاوە، بەدواداچوونم کرد بۆ ئـەو بابەتەیە و پەیوەندیم بە نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم کرد لە بەریتانیا کە بزانین ھۆکاری ناردنەوەیان چیە؟".
دەشڵێت "ئـەوان پێیان ڕاگەیاندم کە ئـەوان نوسراویان بۆ وەزارەتی ناوەخۆی بەریتانیان کردوە بۆ زانینی ھۆکارەکەی، نوسراوم کرد بۆ لیژنەی پەیوەندیەکان و ڕەوەندی کوردستانی تا لیژنەیک پێک بێنن بۆ ئـەم پرسەیە تا چارەسەر بکرێت".