گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکی سلێمانی دەدرێت بە کێ؟

زانیاریی نوێ لەبارەی پشکی سلێمانی لە بەنزینی 690 دیناری

2022.05.23 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی پشکی سلێمانی لە بەنزینی 690 دیناری

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزینی 690 دیناری لە پشکی سلێمانی دەداتە کۆمپانیایەک و بۆ سلێمانیی نانێرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا (دووشەممە 23-5-2022) ڕایگەیاند، "ماوەی 21 ڕۆژە لە سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و هەندێک ناوچەی دهۆک و هەولێر بەنزینی 690 دیناری دابەش نەکراوە." 

 

وتیشی، "هۆکارەکەی ئەوەیە لەدوای ئەوەی چەند مووشەکێک ئاڕاستەی سنوری کۆمپانیای کار کران، لەوکاتەوە ناردنی ئەو بەنزینە ڕاگیراوە، چونکە بەنزینەکە بەغدا دابینی دەکات، بەڵام لە کۆمپانیای کار بەرهەمدەهێنرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی هەرێم خۆی ڕۆژانە 25 هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت و یەک ملیۆن لیتر بەنزینی هەیە، ئەو یەک ملیۆن لیترە لەبری ئەوەی بە یەکسانی بەسەر شارەکاندا دابەش بکرێت، سەرجەم بەنزینەکە لیتری بە 640 دینار دەدات بە کۆمپانیای سەن ئۆیل، ئەویش بە 660 دینار دابەشی دەکات بەسەر چەند بەنزینخانەیەکدا." 

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "ئەوە لەکاتێکدایە، لە شاری هەولێر لە بەنزینخانەکاندا بەنزینی کار هەیە بە 950 دینار دەفرۆشرێت کە ئەوە بەنزینی ناوخۆیە و نابێت بەوشێوەیە بفرۆشرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "من چەندین جار وتومە ئەو یەک ملیۆن لیترە 400 هەزار لیتری پشکی سلێمانییە، بەڵام دوو ساڵە لیترێک بۆ سلێمانی نەنێردراوە، بەداخەوە نوێنەرانی سنوری سلێمانی لەوە بێدەنگن."