گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆمارى عێراق پرۆژەیەک بۆ خەڵاتکردنى داهێنەرەکانى عێراق دەنێرێتە پەرلەمان

2019.07.28 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆککۆمارى عێراق پرۆژەیەک بۆ خەڵاتکردنى داهێنەرەکانى عێراق دەنێرێتە پەرلەمان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆککۆمارى عێراق بڕیاریدا بە ناردنى پرۆژەیاسای خەڵاتى دەوڵەت بۆ داهێنان، ئەو خەڵاتەش ساڵانە پێشکەش دەکرێت کە خەڵاتێکى مادى و مەعنەوی دەبێت. . عەلى شوکرى، سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، ڕایگەیاندووە: "سەرۆکایەتى پرۆژەیاسایەکى ئامادەکردووە بەناوى (خەڵاتى دەوڵەت بۆ داهێنان)، کە لەڕێی ئەو پرۆژەیەوە ساڵانە خەڵات دەدرێت بە داهێنەرەکان". . ئاماژەى بەوەشکردووە، خەڵاتەکان تایبەت دەبن بە بوارەکانى (ڕۆشنبیرى، ڕۆژنامەوانى، ڕاگەیاندن، زانست، مرۆیی و وەرزش). . سەرۆکى دەستەى ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، ڕاشیگەیاندووە، خەڵاتەکان مادى و مەعنەوی دەبن، وەک نرخاندنێک بۆ داهێنانەکان، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراقیش فەرمانى کردووە پرۆژەیاساکە بنێردرێتە پەرلەمان بۆ ئەوەى تاووتوێ بکرێت و پەسەند بکرێت. . .