ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە داهات و خەرجییەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە پێکهێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، "ئاماژە بە کۆبوونەوەی رۆژی 16/5/2022، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە کێشەی داهات و خەرجییەکانی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بریاری پێکهێنانی لیژنەیەک درا."
ئەوەش خراوەتەڕوو، " لیژنەکە بەدواداچوون دەکات و راپۆرتێک لەوبارەیەوە ئامادە دەکات، پێویستە گشت دامودەزگاکانی حکومەت هاوکاری تەواوی لیژنەکە بکەن و داتا و زانیاری پێویست بخرێنە بەردەست."