ناس کورد-
پۆلیسى بەغدا نهێنى رووداوێکى ناڕوونى گیان لەدەستدانى پیاوێکى ئاشکراکرد کە وەک "روداوێکى خۆسوتاندن" تۆمارکرابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، رووداوەکە لە ناوچەى حسێنییەى باکورى رۆژهەڵاتى بەغدا روویدابوو، کە تەرمى پیاوێک بە سوتێنراوى لەماڵەکەیدا دۆزرایەوە و وەک تاوانى "خۆکوشتن" تۆمارکرابوو.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى ناڕوونى رووداوەکەوە تیمێکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە و بۆیان دەرکەوتووە رووداوەکە تاوانکارییە نەک خۆکوشتن.
پۆلیس دەڵێت، کاتێک ژنى پیاوەکەیان بانگکردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردووە دانى بەهەموو شتێکدا ناوە کە چۆن بە یارمەتى کەسێکى دیکە پلانیان بۆ کوشتنى مێردەکەى و سوتانى تەرمەکەى داناوە بۆ شاردنەوەى تاوانەکە.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستبەسەرکراون و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددەى 406 ى تایبەت بە کوشتن دادگایی دەکرێن.