ناس کورد-
بەهۆى کاریگەرى شەپۆلى خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ڕاگیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى فڕۆکەخانە (23-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بههۆی ئهو شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەکانی ههرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووهتهوه، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، گهشتهکانی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی بۆ ماوهیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.