گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بەهۆى خۆڵبارینەوە لەناوچەیەکى هەرێم دەوامى فەرمانبەران کەمکرایەوە

2022.05.23 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى خۆڵبارینەوە لەناوچەیەکى هەرێم دەوامى فەرمانبەران کەمکرایەوە

ناس کورد-

 

ئیدارەى گەرمیان بڕیاریدا ئەمڕۆ  کاتژمێر ١١:٣٠ی خولەک  کۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت، ئەوەش بەهۆى کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە گەرمیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئیدارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە گەرمیان کردووە هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەگەری  چڕبوونەوەی زیاتری شەپۆلە کە هەیە، بۆ پاراستنی تەندرووستی  فەرمانبەران و هاولاتیان، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا کە ئەمرۆ دووشەممە ٢٣ی ئایاری٢٠٢٢ کاتژمێر ١١:٣٠ی خولەک  کۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت لە فەرمانگەکانی حکومەت لە گەرمیان، جگە لە تەندرووستی و دەزگا خزمەتگوزارییەکان.

 

هەروەها داواى لە هاوڵاتیان کردووە تاکۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە،لە پێناو پاراستنی تەندرووستیان بۆکاری زۆر پێویست نەبێت لەماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.