کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هاوڵاتیەکى ئەمریکى لەکاتى دابەزینى لە ئۆتۆمبیلەکەى لەبیرى دەچێت دوو منداڵەکەى لەناو ئۆتۆمبیلەکە بهێنێتە دەرەوە و تا دەگەڕێتەوە له‌ئه‌نجامى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئۆكسجین و گه‌رما له‌نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا، دوو منداڵەکە کە دوانەن، گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. . وته‌بێژى پۆلیسى نیویۆرك به‌میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه، باوكێك دوو منداڵى له‌نێو ئۆتۆمبیلهكهى به‌جێهشتوه بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك و ئەوانیش كه دوانەن به‌هۆى گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئۆكسجینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. . پۆلیسى نیویۆرك ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه، منداڵه دووانه‌كه برا و خوشك بوون و باوكیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوونى بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى، به‌ڵام له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ى بیرچووه و له‌كاتژمێر 8 ى به‌یانیه‌وه تاوه‌كو 4 ى عه‌سر دوو منداڵه‌کە له‌نێو ئۆتۆمبیله داخراوه‌كه‌دا بوون. . ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، دواى ئه‌وه‌ى باوكى منداڵه‌كان ئەرکەکەى ته‌واو دەکات و به‌ره‌و لاى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌چێت ده‌بینێت هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ى له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه و ده‌ستده‌كاته هاوار و به‌و هۆیه‌وه پۆلیس ده‌گاته سه‌ر ڕوداوه‌كه و باوكى دوو منداڵه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت. .