گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

بایدن هەڕەشەی سەربازیی لە چین دەکات

2022.05.23 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن هەڕەشەی سەربازیی لە چین دەکات

ناس کورد- 

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا لە هۆشدارییەکی توندا ڕایگەیاند، چین یاری بە ئاگر دەکات، دەشڵێت، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆسەر تایوان وەڵامی سەربازییان دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جۆ بایدن ەبارەی ئەگەری هێرشی چین بۆسەر وڵاتی تایوان (دووشەممە 23-5-2022) ڕایگەیاند، "چین یاری بە ئاگر دەکات، لە ئەگەری هەر هێرشێکدا ئەمەریکا هاوکاری تایوان دەکات و بەرگریی لێدەکات." 

 

جەختیشیکردەوە، "لە ئەگەری هێرشێکی چیندا بۆسەر تایوان، ئەمەریکا وەڵامی سەربازیی دەداتەوە." 

 

ئەو قسانەی بایدن لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا بوو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لە ژاپۆن لە میانەی سەردانێکیدا بە ئامانجی بەهێزکردنی سەرکردایەتیی ئەمریکایە لە ئاسیا، ئەوەش لەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی چین و مەترسییەکانی کۆریای باکور.