ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی لەبارەی خۆڵبارین بڵاوکردەوە و ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات کە دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن و ئەگەر کاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیاتر بخوێنەرەوە: بەهۆی خۆڵبارینەوە بڕیارێک دەرکرا
دەقی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی بۆ هاووڵاتیان:
1- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
2- لە کاتی چوونە دەرەوە دەمامک ببەسترێت و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
3- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
4- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
5- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
6- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
7- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.
کاریگەریەکانی خۆڵبارین:
1- دەبێتە هۆی هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سووردەبنەوە و تووشی خوران دەبن.
2- هەستیاریی لوت و بە تایبەتیش نێوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە، بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
3- گوشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی نێوەڕاست، زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
4- ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەتووندیی و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە نیشانەکانیان زیاد دەکات.
5- زۆر جار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سووربوونەوە و نەخۆشیی ئێکزیما.
6- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.