گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولـلەتیف سەلەفی دادگایی دەکرێت

2022.05.22 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولـلەتیف سەلەفی دادگایی دەکرێت

ناس کورد-

 

عەبدولـلەتیف مورادى ناسراو بە عەبدولـلەتیف سەلەفى لەسەر هێرشکردنە سەر سێ پیاوى ئاینى لە مەزارى ئیمام رەزا لە شارى مەشهەدى باکورى رۆژهەڵاتى ئێران دادگایی کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هادى مەنسورى دادوەرى دۆسیەکە رایگەیاند، دانیشتنێکى دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە بەڕێوەچووە و دواتر بریارى دادگا دەردەکرێت، ئەوەش بەپێی پێگەى ئێران ئینتەرناشنال.

 

لاى خۆیەوە نوێنەرى داواکارى گشتى لەدادگا ئاماژەى بەوەکرد، تۆمەتبارەکە ناوى عەبدولـلەتیف مورادىییە کە ناسراوە بە عەبدولـلەتیف سەلەفی، هاوڵاتییەکى ئەفغانییە و بیرى توندڕەوى هەیە.

 

ئەو تۆمەتبارە کە تەمەنى 21 ساڵە لە نیسانى رابردوودا بە چەقۆ سێ پیاوى ئاینى لە مەزارى ئیمام رەزا لە شارى مەشهەد بریندارکرد و دواتر دووانیان بەهۆى سەختى برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا.

 

image?id=58ad6008bce98d599b8b1547fa714b9c6d0ec94a-823x595.jpg&rect=62%2C0%2C700%2C595&w=600&h=510&auto=format