ناس کورد-
سوپاى پاسدارانى ئێران کوژرانى ئەفسەرێکى باڵاى لەتارانى پایتەخت راگەیاند، دواى ئەوەى لەلایەن دوو کەسەوە تەقەى لێکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى راگەیەنراوێکى سوپاى پاسداران، حەسەن سەیاد خودایاری پارێزەری حەرەم بە پێنج فیشەک لە کۆڵانێکی نزیک شەقامی موجاهێدین ئیسلام لە رۆژهەڵاتی تاران پێکراوە و گیانى لەدەستداوە.
رووداوەکە کاتژمێر چوارى ئێوارەى ئەمڕۆ بەکاتى تاران روویداوە، کاتێک دوو ماتۆڕ سوار لە نزیک ماڵى ئەفسەرەکە دەستڕێژیان لێکردووە و دواتر هەڵهاتوون.
تا ئێستا هیچ لایهنێك بهرپرسیارێتی خۆی له كوشتنی ئهو ئەفسەرە رانهگهیاندووه، بەڵام سوپاى پاسداران پەنجەى تۆمەتى بۆ ئیسرائیل درێژکردووە.