ناس کورد-
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، رێگا بەهیچ زیادەڕەوییەک نادەن و ئەوەشی کراوە بەهەموو توانایانەوە رووبەڕووی دەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوباد تاڵەبانى (22-5-2022) لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆمدا لەگەڵ لیژنەی رووبەڕووبونەوەی زیادەڕەوییەکان لەشارەوانی سلێمانی، هەموو لایەنەکانم دەستکراوە کردووە بۆ سزادانی توندی کەسانی زیادەڕەوكار و خۆشم پاڵپشتی راستەوخۆیان دەبم".