ناس کورد-
وەزیری نەوتى عێراق لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوە و چەند تەوەرێکیان تاوتوێکرد، لەناویاندا جێبەجێکردنى بڕیارەکەى داداى فیدراڵى لەسەر "نادەستورى" بوونى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى نەوت (22-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت، پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کردووەو تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە، لەگەڵ رۆڵی کۆمپانیاکانی تورکیا لە پشتیوانیکردن و بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کارەکانی بەرهەمهێنان و پڕۆژەی نوێ بۆ وەزارەتەکە و کۆمپانیای نیشتمانی نەوت.
وەزیری نەوت جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ تورکیا کردەوە، لەگەڵ کارکردن بۆ زیادکردنی تواناکانی هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دوای چارەسەرکردنی ئاستەنگە یاساییەکانی ئێستا، به شێوهیهك كه بهرژهوهندییهكانی عێراق بهدهست بهێنێت، له رێگهی پرۆژه و رێككهوتنی نوێوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا باسی گرنگترین پێشهاتەکانی پرسی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی (59) بۆ ساڵی 2012 کرا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕى بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.