گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

250 زانای جیهانی هۆشداریی دەدەن لەبارەی هێدفۆنی بلوتوسی ئایفۆن

2019.03.14 - 17:38
250 زانای جیهانی هۆشداریی دەدەن لەبارەی هێدفۆنی بلوتوسی ئایفۆن

 

 

ناس کورد-

 

250 زانا و پسپۆڕ هۆشداریی دەدەن لەبارەی بەکارهێنانی هێدفۆنی بلوتوسی ئایفۆن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو جۆرە ئامێرە دەکرێت تیشکی ئەلکترۆموگناتیسی بنێرێت بۆ خانەکانی مێشک.

لە 40 وڵاتی جیاوازەوە 250 زانا و پسپۆڕ داواکارییەکەیان ئاڕاستەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە دژی تیشکدانەوەی ڕادیۆیی ئەو تەکنەلۆژیایانەی بە شێوەی وایەرلێس کاردەکەن.

ئەو زانایانە باس لەوە دەکەن کە هێدفۆنی نوێی ئایفۆن کە بەبلوتوس کاردەکات و لە گوێدا جێگیردەکرێت مەترسی لەسەر گوێی ناوەوە هەیە و ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە ئەو هێدفۆنەی ئایفۆن کە بە (AirPods) ناسراوە، لە کاتی بەکارهێنانیدا بۆ قسەکردن لەگەڵ کەسێکدا، شەپۆلی موگناتیسی بەکاردەهێنێت ئەوەش بە خانەکانی مێشکدا دەڕوات.

ئەو زانایانە جەخت دەکانەوە هەرچەندە توێژینەوەیەکی کەم لەسەر ئەو ئامێرە کراوە، بەڵام مەترسییەکی گەورەی دەرکەوتووە.

ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی 28 ملیۆن هێدفۆنی وایەرلێسی فرۆشتووە، ساڵی پێشتریش 16 ملیۆنی لێ فرۆشراوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی دروستکردنی دیزانێکی نوێیە بۆ ئەو جۆرە هێدفۆنە تا بیخاتە بازاڕەکانەوە.