ناس کورد-
ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بەهۆى خۆڵبارینەوە سبەینێى وەک پشوو راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئەمیندارێتییەکە (22-5-2022)، پشووەکە سەرجەم فەرمانگەکان دەگرێتەوە، جگە لە فەرمانگە ئەمنى و خزمەتگوزاریی و تەندروستیەکان.
هاوکات وەزارەتى پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا (22-5-2022) رایگەیاند، بەهۆى پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ هاتنى شەپۆلێکى خۆڵبارینى چڕ و بۆ سەلامەتى خوێندکاران، وەزیرى پەروەردە بڕیاریداوە تاقیکردنەوەکانى سبەینێی شەشى سەرەتایی و پۆلە ناکۆتانەکان دوابخات بۆ رۆژى سێ شەممە.
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین لە سبەینێ دووشەممەوە عێراق و هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.