ناس کورد-
سەرۆکایەتیی هەرێم هەواڵێکی تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕەتکردەوە گوایە نێچیرڤان بارزانی داوای لە ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى کردبێت ناوبژی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی ئایاری 2022) دەڵێت، "ده‌رباره‌ی هه‌واڵێک گوايه نووسينگهى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگهيانراوێكدا باسى له داواكارييه‌كى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كردووه بۆ ناوبژيكردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپاتى دهكهينهوه كه ئه‌و هه‌واڵه به ته‌واوى ناڕاست و دروستكراوه و هيچ لێدوان و ڕاگه‌يه‌نراوێكی وا له نووسينگهى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌رنه‌چووه."