گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بازرگانیی هەرێم بەشەخۆراكی بەشێك لە هاوڵاتیان دەبڕێت

2022.05.22 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
بازرگانیی هەرێم بەشەخۆراكی بەشێك لە هاوڵاتیان دەبڕێت

ناس كورد-

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایگەیاند، هەركەسێك موچەكەی لە ملیۆنێك و 500 هەزار زیاتر بێت بەشەخۆراكی دەبڕدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


كەمال موسلیم لە وەڵامی پرسیارێكی ناس كورددا (22ی ئایاری 2022) وتی، ئەوە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراقە و ”ئێمەش جێبەجێی دەكەین، نبۆ ئەو مەبەستەش وسراومان بۆ وەزارەتی دارایی كردووە.”