گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەڕیتانیا داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکرێت

2022.05.21 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لە بەڕیتانیا داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکرێت

ناس کورد-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیاوە و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ڕێگا نەدات ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دیپۆرتی زۆرەملێ بەکاربهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران (شەممە 21-5-2022) ڕایگەیاند، "بەداخەوە لە هەلومەرجێکدا کە چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرۆکی ئەم هەرێمەی گرتووە، پرسی بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی جارێکی دیکە قەیران بۆ کۆی پڕۆسەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان زیاد دەکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دەزگای لوتکە لە هەوڵی جددی و بەردەوامدا دەبێت بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیاوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ڕێگا مەدەنییەکان دەگرینەبەر و لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، دەست لەناو دەست فشار دروست دەکەین لەسەر نوێنەرایەتیی وڵاتی بەریتانیا لە عیراق و ڕێگەنادەین بەو شێوە ڕوونە پێشێلی مافەکانی مرۆڤ بکرێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هاوکات ڕوودەکەینە حکومەتی عیراق و بە فەرمی داوا دەکەین ڕێگا نەدرێت ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دیپۆرتی زۆرەملێ بەکاربهێنرێت."