ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک دۆزینەوەی تەرمی پیاوێکی ڕاگەیاند کە سێ هاوسەری هەیە و ماوەی شەش ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (شەممە 21-5-2022) ڕایگەیاند، "ئەوە هاووڵاتییەی خەڵکی دهۆک کە شەش ڕۆژ بوو بێسەروشوێن بوو، تەرمەکەی لە نزیک ناحیەی ئەلقوش لە نزیک پارێزگای موسڵ دۆزرایەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاووڵاتییەکە ناوی عەبدوڵا ئیسماعیل و تەمەنی 61 ساڵ بووە و سێ هاوسەری هەیە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە.