ناس کورد-
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 80 کەس لە 11 وڵاتی جیاواز تووشی "پەتای مەیموون" بوون و 50 کەسی دیکەش گومانلێکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (شەممە 21-5-2022) ڕایگەیاند، "تاوەکو ئێستا 80 کەس لە 11 وڵات توشی پەتای مەیمون بوون 50 کەسیش گومانلێکراون و پشکنینیان بۆ دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "نەخۆشییەکە لەنێو ئاژەڵیشدا بڵاوبووەتەوە کە ئەوەش دەبێتەهۆی زیاتر تەشەنەکردنی پەتاکە، بەهۆی بوونی ئاژەڵان لەنێو خەڵکدا."
هاوکات هۆشداری دەدرێت لەوەی لە ماوەکانی داهاتوودا پەتاکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە جیهاندا بڵاوببێتەوە.