ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، بەشێکی دیکە لە گەنمی نان گەیشتە سایلۆکان و لەدوای کردنی بە ئارد بڕیارە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیاندا بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازی (شەممە 21-5-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ بەشێکی تر لە گەنمی نان گەیشتە سایلۆی ھەولێر و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا بەسەر کارگەی ئاشەکانی ھەولێر دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی بکرێت بە بەشە ئاردی مانگانەی ھاووڵاتییان" .
بڕیارە لە ڕۆژی سێشەممەوە جارێكی تر بەشە ئارد بگاتە لای بریارەكانی خۆراك و دابەشی سەر هاووڵاتییان بکرێت و بەشە ئاردی مانگی یەك تەواو دەكرێت.