گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

یەکێتی بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا ڕاگەیاند

2022.05.21 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا ڕاگەیاند

ناس کورد- 

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر بۆردومانەکەی تورکیا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ ڕاگەیاند و دەڵێت، پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێم بێنە دەنگ و عێراق لە رێگەی کەناڵە دیبلۆماسییەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی:

 

بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەو پێشھاتە ئەمنی و سنووربەزاندنە دەڕوانین و ئیدانەی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سنووری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ و کەمپی ئاوارەکانی مەخموور دەکەین كە شەهیدبوونی چوار هاووڵاتیی مەدەنی و هەشت برینداری لێكەوتەوە.

 

‏‎وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەیان، دەستبەجێ داوای راگرتنی ئەم ھێرشانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە ئەرکی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عێراق بە کوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و لە رێگەی کەناڵە دیبلۆماسییەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە.

 

‏‎ھاوکات حکومەتی ھەرێمیش لەسەر ئەم رووداوە بانگهێشتی کونسوڵی تورکیا لە ھەرێم بکات و روونکردنەوە بدرێت. چونکە ھیچ بیانوویەک نییە بەھۆی سنووربەزاندنەوە خەڵکی مەدەنی لە رووی گیانیی و مادییەوە زەرەرمەندبن. خوێنی ھاووڵاتییانمان پیرۆزە و داوادەکەین پیرۆزییەکانمان بپارێزرێت و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکرێتە کلیلی چارەسەری کێشەکان.

 

‏‎مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

‏‎٢١ی ئایاری ٢٠٢٢