گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

کێ کورسییەکانی پارکی ئازادی بە ئاڵای هاوڕەگەزخوازان ڕەنگ کرد؟

2022.05.21 - 13:19
App store icon Play store icon Play store icon
کێ کورسییەکانی پارکی ئازادی بە ئاڵای هاوڕەگەزخوازان ڕەنگ کرد؟

ناس کورد-

دوای ئەوەی چەند کورسییەکی پارکی ئازادیی سلێمانی بە ڕەنگی پەلکەزێڕینە کە سمبولی هاوڕەگەزخوازانە ڕەنگکرابوو، بابەتەکە هەڵایەکی گەورەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد، بەڵام کێ بوون ئەوانەی ڕەنگیان کردبوو؟!

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئالان بورهان، لێپرسراوی هۆبەی پارکی ئازادی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ناس کورد (21ی ئایاری 2022) وتی، "ڕۆژی 11ی ئایاری 2022، کۆمەڵێک گەنج کە خۆیان بە خۆشبەخش ناساند نوسراویان پێشکەش کرد کە کورسییەکانی پارکی ئازادی خۆبەخشانە ڕەنگ بکەن، ئێمەش دڵنیامان کردەوە کە هیچ مەبەستێکی سیاسی یان ڕێکخراوەیی یان ئاماژەیەکی لە پشتەوە نەبێت، ئەوەبوو لە 19ی ئایاری 2022 هاتن و ئیشەکەیان کرد."

 

وتیشی، "بەڵام دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوو بە هەڵا کاتێک ئەو گەنجانە ئاڵای پەلکە زێڕینەیان لە نزیک یەکێک لە کورسییەکان دروستکردبوو، ئەوەش شتێکی ڕێگەپێنەدراوە و دژی دابونەریتی ئێمەیە، بۆیە بەپەلە و لە ڕۆژی هەینیدا ئاماژەکان ڕەنگی سپی کران و سڕانەوە."

 

لەبارەى ئەوەی ئایا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو گەنجانە کراوە کە کارەکەیان کردووە یاخود نا، ئالان بورهان وتی، "ئێمە ئاگادارمان کردوونەتەوە و سبەینێ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی دەکەن بۆ ڕوونکردنەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵوێستەکەیان."

 

باسی لەوەشکرد کە "لە سەرەتادا ئەوان شەش گەنج بوون، بەڵام ڕۆژی کارکردنەکە 15 بۆ 20 گەنج دەبوون، ئەوان بە بەڵگە و نوسراو هاتبوون، هەموو نوسراوەکانیش بەردەستن."

 

بەڵام  لێپرسراوی هۆبەی پارکی ئازادی ڕەتیکردەوە ناوی ڕێکخراوەکە ئاشکرا بکات.