ناس کورد-
سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و له مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان ئاماده ده‌بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای پارتی (21ی ئایاری 2022) ڕایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی به‌شداریكردنه له مه‌راسیمی ده‌رچووانی كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان.
گوتیشی، له‌و میانه‌یه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و هاوكات چه‌ندین دیدار و سه‌ردانی دیكه‌ی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت.