گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوروپییەکان وەڵام دەدەن

بەڕاست نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لەناو هاوڕەگەزخوازاندا بڵاوبووەتەوە؟

2022.05.21 - 09:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕاست نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لەناو هاوڕەگەزخوازاندا بڵاوبووەتەوە؟

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجام دا لەبارەى بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە جیهاندا، دەزگای ئاسایشی تەندروستیی ئیسپانیاش دەڵێت نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لەناو "هاوڕەگەزخوازاندا" لە بەریتانیا و ئەوروپا بڵاوبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ هەینی (20ی ئایاری 2022) وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا 39 حاڵەتی توشبوونی تۆمارکراوی نەخۆشی ڤایرۆسیی ئاوڵەی مەیمونی ڕاگەیاند، ئەو وڵاتە زۆرترین حاڵەتی نەخۆشییەکەی تێدا تۆمار کراوە.

 

ئانریکی ڕویس ئیسکودیرو، ڕاوێژکاری کاروباری تەندروستی لە حکومەتی ناوخۆیی مەدریدی ئیسپانیا دەڵێت، "زۆربەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان لەناو گەرماوێکی ساونادا بوون کە هاوڕەگەزخوازان بەکاریدەهێنن."

 

هاوکات چەند حاڵەتێکی تر لە بەریتانیا و پرتوگالیش تۆمار کراون، حاڵەتێکی تریش گەیشتووەتە ویلایەتی ماساچوستسی ئەمریکا.

 

بەرپرسانی تەندروستیی بەریتانیاش گومان دەکەن توشبوون بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لەڕێگەی پەیوەندی سێکسییەوە بێت لەنێوان کەسانی هاوڕەگەزبازدا.

 

سوزان هوبکنز، گەورە ڕاوێژکاری پزیشکی لە ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری حاڵەتە تۆمارکراوەکانی نەخۆشییەکە لە ئەوروپا لەناو کەسانی هاوڕەگەزخوازاندا تۆمار کراوە.

 

ئەو بەرپرسە تەندروستییەی بەریتانیا پێشبینی تۆمارکردنی حاڵەتی زیاتر دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کە تاوەکو ئێستا 11 حاڵەتی دڵنیا تۆمارکراون.

 

یانزە وڵاتی ئەوروپا و ئەمریکای باکور توشبوونیان بە نەخۆشییەکە ڕاگەیاند لەوانە؛ ئیتاڵیا، پرتوگال، سوید، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، کەنەدا و ئەمریکا.