گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شارەزایەك: سكاڵاكەی دژی خوێندنی باڵای هەرێم ڕەت دەكرێتەوە

2022.05.20 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
شارەزایەك: سكاڵاكەی دژی خوێندنی باڵای هەرێم ڕەت دەكرێتەوە

ناس کورد- 

شارەزایەکی یاسایی دەڵێت، بەبۆچوونی ئەو هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی دژی خوێندنی باڵای هەرێم ڕەتدەکرێتەوە سەبارەت بە نادەستوری بوونی خوێندنی پارالێل لە هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارە رۆژى 23/ 5/ 2022 دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق سەیرى داواى ژمارە (27/ اتحادیة/2022) بکات کە داوا لەسەر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و وەزیرى خوێندنى باڵا هەرێم تۆمارکراوە سەبارەت بە نادەستوورى بوونى بڕیارى ژمارە (68) لە 2/5/2016 ى ئەنجومەنى وەزیران تایبەت بەخوێندنى پارالێل لە هەرێمى کوردستان بەو پاساوەى بڕیارەکە نادەستوورییە و دەبێت خوێندن بە خۆرایى بێت .

 

لەوبارەیەوە لە نوسینێکدا عەبدولقادر سالح راوێژكارى یاسایى ( دبلۆمى باڵا لە یاساى گشتى) و توێژه‌ر له‌ بوارى وه‌زیفه‌ى گشتى (هەینی 20-5-2022) ڕایگەیاند، " بەبڕواى ئێمە ئەم داوایە لەلایەن دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراقەوە رەتدەکرێتەوە لەرووى تایبەتمەندییەوە (من حیث الاختصاص)، چونکە لەلایەک بابەتى ئەم داوایە ناچێتە چوارچێوەى  تایبەتمەندییەکانى دادگاى ناوبراو کە لە ماددەى (93)ى دەستووردا هاتووە و لەلایەکى دیکەشەوە بابەتى داواکە بریتییى نییە لە یاسایەکى دەرچوو لەدەسەلاتى یاسادانانەوە، بەڵکو بڕیارێکى دەرچووە لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم و دادگاى ناوبراو پێى تایبەتمەند نییە و ئەم داوایە لە تایبەتمەندى دادوەریى کارگێڕیى هەرێمە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتریش دادگاى باڵاى فیدراڵى لە داواى ژمارە (146/ اتحادیة/اعلام/20017) لە 11/3/2018  داوایەکى هاوشێوەى رەتکردەوە لەرووى تایبەتمەندییەوە، داواکەش تایبەت بوو  بە بڕیارى پاشەکەوتکردنى مووچەى فەرمانبەران لەلایەن  حکومەتى هەرێمەوە ."