ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بابل هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات بەهۆی ناجێگریی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی بابل (هەینی 20-5-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی ناجێگری کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ حاڵەتی زۆر گرنگدا نەبێت نەچنە دەرەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە هاووڵاتیان سپرای تەنگەنەفەسی و دەرمانیان لە ماڵەوە هەبێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی کۆئەندامی هەناسەدانیان هەیە و توشی تەنگەنەفەسی دەبن، هەروەها پێویستە دەمامک بەکاربهێنن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین پێویستە شۆفێران لایتەکانیان دابگیرسێنن."