ناس کورد-
ڤایرۆسێکی نوێ کە بە ڤایرۆسی مەیمون ناسراوە لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بڵاوبووەتەوە و هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی لە هەموو جیهاندا دەدرێت کە ڕێژەی مردن پێی دەگاتە دەوروبەری 10%.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "بی بی سی" ڤایرۆسی مەیمون لە هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، پرتوگال و سوید تۆمارکراوە، جگە لەوەی چەندین حاڵەتیش لە وڵاتی کەنەدا تۆمارکراوە.
پێشتر پەتاکە لە ناوچە دوورەکانی ئەفریقا هەبووە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ڕێژەی مردن بە پەتاکە دەگاتە دەوروبەری 10%ی توشبووان.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەدات و دەڵێت، "لەڕێگەی بەرکەوتنی لیکەوە دەگوازرێتەوە."
سەبارەت بە نیشانەکانی پەتاکەش ئاماژەی بەوەکردووە، "دەکرێت نیشانەکان بەپێی کەسەکان بگۆڕێت و لە هەندێک کەس سووک و بۆ هەندێکی دیکە قورس بن، لەگەڵ ئەوەی کە زۆر خوران و برینیش لەخۆ دەگرێت."