کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد _ سابیر عەبدوڵڵا
بەهۆی بەردانەوەی ئاوی زێی بچووک لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پردی پەڕینەوەی ژمارەیەک لە گوندەکانی بناری چیای ئاسۆس ئاو بردی و هاتووچۆی ئەو گوندانە پەکی کەوت.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تەمموزی 2019، کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووکی دوای چەند مانگێک لە گرتنەوەی بەردایەوە.
پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی بچووک پردی نێوان 14 گوندی بناری چیای ئاسۆس و قەزای پشدەر ڕووخاوە.
به‌ختیار ئیبراهیم دانیشتوى گوندى گهرمكانى بنارى چیای ئاسۆسه، به ناس كوردى وت " له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه ئاوى زێی بچوك زیادى كردووه و به‌هۆیه‌وه پردى گونده‌كانیان ئاو بردویه‌تى، كه‌ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان دروستیان كردبوو."
له‌كۆى 14 گوند له بنارى چیای ئاسۆس هیچ پردێكى په‌ڕینه‌وه نییه‌وه له زستان به‌به‌له‌م هاتوچۆدهكهن و له هاوینانیشدا پردى كاتى دروست ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رز بونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى زێی بچوك پرده‌كه ئاو ده‌یبات.
دانیشتووانی ئەو گوندانە داوا لە حکومەت دەکەن کێشەی هاتووچۆیان بە دروستکردنی پردێک بۆ چارەسەر بکات.
محەمەد عەلى یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌ى له بنارى چیای ئاسۆس كارى كشتو‌كاڵى ده‌كات به‌ناس كوردى وت " ژماره‌یه‌كى زۆر له هاوڵاتیان لە قه‌ڵادزێوه ده‌چنه به‌رى ئاسۆس و كارى كشتو‌كاڵى ده‌كه‌ن و هیچ ڕێگه‌یه‌كیان نییه بۆ ئه‌وه‌ى هاتوچۆی پێدا بكه‌ن و ته‌نها ئه‌و پرده كاتیه هه‌بوو ئه‌ویش ئاو بردى و داوا ده‌كه‌ین پردێكمان بۆدروست بكرێت "
لەوبارەوە ئه‌بوبه‌كر بایز قائیمقامى پشده‌ر به ناس كوردى وت "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێران له‌ڕێی به‌نداوى كۆڵهسهوه ساڵانه ئاوى زێی بچوك گل ده‌داته‌وه و ئه‌مڕۆ به‌شێك له ئاوه‌كه‌ى به‌رداوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ئاستى ئاوى زێی بچوك نزیكه‌ى50 سانتیمه‌تر به‌رز بوەته‌وه كه بووەتە هۆى ڕاماڵینى پرده‌ى گهرمكان ."
قائیممقامى پشده‌ر باسى له‌وه‌ش كرد "گرفتى دانیشتوانى بنارى چیای ئاسۆس به دروست كردنى پردێكى مۆدێرن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام له‌ئێستادا له‌توانایاندا نییه كه ئه‌و پرده‌یان بۆ دروست بكه‌ن."
پڕۆژه‌ى به‌نداوى كۆڵه‌سه له شارى سه‌رده‌شت له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ماوه سێ ساڵه تەواو بووه و له‌سه‌ر زێی بچووك دروست كراوه.
[embed]https://www.youtube.com/watch?v=_JSyeWbCywk&feature=youtu.be&fbclid=IwAR1RleWzp3eytuczFtnCHpsXUtftJAn54cjFahrJofGlERFER4nXVM97HVc[/embed]