گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سبەینێ کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت

2022.05.20 - 10:31
App store icon Play store icon Play store icon
سبەینێ کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ شەممە پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دادەبەزن و خێرایی با-ش چالاک دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەینێ شەممە ٢١-٥-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵێکی روون دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەوردا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمرۆ بەرێژەی ٢ تا ٤ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٨ بە ١٨، ھەولێر ٣١ بە ٢٠ پلە، دھۆک ٣٠ بە ١٩ پلە، ھەڵەبجە ٣٠ بە ١٨ پلە، کەرکوک ٣٣ بە ٢١ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٥ بە ٢٣ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٩ بە ١٧ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٨ بە ١٦ پلە دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " خێرایی با لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاک دەبێت بەخێرای ٢٠ تا ٣٥ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا."