گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بریکاری وەزارەتی تەندروستی لەسەر ڕووداوەکەی سماقوڵی ڕوونکردنەوە دەدات

2022.05.20 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
بریکاری وەزارەتی تەندروستی لەسەر ڕووداوەکەی سماقوڵی ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی دوێنێی سماقوڵی بڵاوکردەوە کە تیایدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دەڵێت، ئەو لە ڕووداوەکەدا سەرنشین نەبووە و لەگەڵ خێزانەکەیدا نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، "سەر لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ١٩ئایاری ٢٠٢٢  لەسەر رێگای سماقولی نزیک شارۆچکەی  کۆیە لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خانەوادەی د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی تێدابوو بە داخەوە لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی بەرامبەربوو، ژمارەیەک سەرنشینی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو بریندارەکاندا ئەندامانی خانەوادەی بریکاری وەزارەتیشی تێدایە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە سەرەتای رووداوەکەدا لە سۆشیال میدیا و دەزگاکانی راگەیاندن وا بڵاوکرایەوە کە بریکاری وەزارەتیش لە نێو بریندارەکاندایە، بەڵام بەڕێز بریکاری وەزارەت خۆی سەلامەتە و سەرنشین نەبووە لە رووداوەکەدا و روونکردنەوەی پێویستیشی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دا و نیگەرانی و خەمباری خۆی بۆ لەدەستدانی کەسێک لە رووداوەکەدا دەربڕی و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکایان کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر لەدوای ڕووداوەکە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەدا بریکاری وەزارەتی تەندروستی برینداربووە.