ناس کورد-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتیی یەکێتی (پێنجشەممە 19-5-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، " بڕیاره له چهند رۆژی داهاتوودا پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و ھیوادارم كۆبوونەوەكە بەرھەمداربێت."
وتیشی، "ناكرێت ھەر لایەنە و لە سەنگەرێكدا بێت، بەڵكو پێویستە كورد یەك سەنگەری ھەبێت، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ یەكگرتوویی كورد و بەھێزبوونی پێگەی ھەرێمی كوردستان گرنگییهكی زۆری هەیە."
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەکانی نێوان هەردوولا و بەتایبەت پرسی سەرۆک کۆماری عێراق بکرێت.