ناس کورد-
ئەگەرچی شۆفێران چاوەڕوانی دابەزینی نرخی بەنزین بوون، بەڵام لەمشەوەوە هەر لیترێک بەنزین 50 دینار بەرزدەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێبین محەمەد، سەرپەرشتیاری بەنزینخانەی بامۆک لە سلێمانی (پێنجشەممە 19-5-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "لەمشەوەوە نرخی لیترێک بەنزین لە هەرسێ جۆرەکە 50 دینار بەرزدەبێتەوە."
وتیشی، "هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە بەهۆی کەمیی بەنزین و نەهێنانییەتی لە خوارووی عێراقەوە."