ناس کورد-
لە بانگەوازێکدا سەرۆکایەتی شارەوانیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، پێویستی بە 20 کەس هەیە وەک باخەوان و وەک چاودێر بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەبەشی باخچەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لەڕێگای بانگەوازێکی ئاشکراوە ئاگاداری هاوشاریانی خۆشەویستی ناوەندی قەزایی هەڵەبجە دەکات کە پێویستی بە(١٠)کەس هەیەوەک باخەوان بەشێوەی گرێ بەست بۆدامەزراندن لەبەشی باخچەکان هەرەوەها پێویستی بە (١٠) دە کەسی تر هەیە وەک چاودێر بەهەمان شێوە بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست جاهەرکەس ئارەزوی دامەزراندنی هەیە لەو دوناونیشانەی سەرەوە دەتوانێت ڕۆژی یەک شەممەوە بەرواری ٢٠٢٢/٥/٢٢سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بەشی کارگێڕی بکات دواکات ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٠٢٢/٥/٢٥ دەبێت بەپێچەوانەوەناتوانرێت داواکاری بۆ دامەزراندن پێشکەش بکات داواکار پێویستە ئەم مەرجانەی لای خوارەوەی تێدا ڕەچاوکرابێت ...
1.دانیشتوی ناوەندی قەزایی هەڵەبجە بێت.
3.خاوەنی هیچ بڕوانامەیەک نەبێت..
بۆزانیاری زیاتر دەتوانن سەردانمان بکەن
لەگەڵ ڕێزدا