ناس کورد-
لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی تەمەن 17 ساڵ کە بە منداڵی بەشوو دراوە لەڕێگەی خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ژنێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی "سیتا شێخ مورادی" لەشاری کرماشان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کحولی بە جەستەی خۆیدا کردووە و ئاگری لە خۆی بەرداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیتا 95%ی جەستەی سووتاوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەم، سیتا شێخ مورادی لە تەمەنی 15 ساڵییەوە هاوسەرگیری کردووە و دایکی منداڵێکی تەمەن چوار مانگ بووە.