گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

’’لەم مانگەوە دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت’’

2022.05.19 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
’’لەم مانگەوە دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت’’

ناس کورد- 

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوویان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە، ڕاگەیاندنی لیستی مووچە پێشبخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (پێنجشەممە 19-5-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەمان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێک دران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە یەکێک لەوانە پڕکردنەوەی ئەو کورهێنانە بوو کە لە سنوری سلێمانی دروست دەبێت." 

 

وتیشی، "یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان هێنانەپێشەوەی وادەی ڕاگەیاندنی لیستی مووچە بوو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەس و لایەنانەی لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون ئەگەر بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، ئەگەریش کەمتەرخەم بن بەدڵنیایی توشی کێشە دەبینەوە." 

 

ڕۆژی سێشەممە 17-5-2022، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی دارایی و ناوخۆ و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەران کۆبوونەوە و بڕیاردرا کێشەی نەبوونی پارەی نەختینە لە سنوری سلێمانی چارەسەر بکرێت.